لە زستاندا پێدانی كارەبا زیاد دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرای دەكەن، بەرنامەی تایبەتیان بۆ پێدانی كارەبا لەوەرزی زستاندا دەبێت و بەهۆی زیادكردنی چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنان زستانی ئەمساڵ پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت لەپار ساڵ.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، ئەو یەكانەی كارەبا كە زیاد كراون ئێستا لە كاركردن بەردەوامن و لەبەرنامەشدایە 500 مێگاوات كارەبای دیكە زیادبكەن، بەوەش پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت.

وتیشی، “لە هەرێم پێچەوانەی وڵاتانی دیكە زۆرترین خواستی بەكارهێنانی كارەبا لە وەرزی زستاندایە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت لەپار ساڵ”.

ساڵانی رابردو بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان كەم دەبوویەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێدەكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا