تەلار لەتیف: کۆنگرە نوێگەری لە پەیڕەوی یەکێتیدا دەهێنێتە کایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند، هەڵبژادنی ئەندامانی کۆنگرە لە مەڵبەند و ئۆرگان و مەکتەبی راگەیاندنەکانی یەکێتی دەستپێدەکات

تەلار لەتیف، وتەبێژی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، راسپاردەکان ئاراستەی مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکرێت و لە هەفتەی ئایندەشدا هەڵبژاردنەکانی لە مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتی دەستپێدەکات.

تەلار لەتیف، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەردەوامن و وتی” بەردەوام وەک لیژنەکان رۆژانە کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام دەدەین و بەردەوامین لە ئامادەکارییەکان و کۆنگرەی ئەمجارە دەبێتە هۆی نوێگەری لە کارەکانماندا و لە پەیکەری حزبی داو هاتنە پێشەوەی کەسانی نوێ بۆ ناو کۆنگرەش و لە داهاتوشدا بۆ ناو ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”

هاوکات لەوەڵامی ژمارەی ئەو کارمەندانەی سەردەکەون بۆ کۆنگرە ئەوەی وت: “ئەو میکانیزم و پرێنسپانە بۆ رێنماییەکانی دەزگای هەڵبژاردن بەجێ دەهێڵین و رێژەش بەپێی دەنگی دەنگدەران دیاری کراوە، هەموو مەراسیمەکەش لەیەک رۆژدا دەکرێت و کۆنگرە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت”.

رۆژی 20ی ئابی 2023، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی کە لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو، بەزۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرە دراو بڕیار وایە رۆژی 29ی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بێت لە شاری سلێمانی، و بەپێی ووتەی تەلار لەتیف، “تەواوی مەراسیمەکە لە یەک رۆژدا ئەنجام دەدرێت”.

ئەمە دووەمین کۆنگرەی یەکێتی دەبێت لەدوای کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال و یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا