قوباد تاڵەبانی: نزیكبونەوەی هەڵبژاردن بارودۆخەكە قورستر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەن لەبارەی نەوت و گازەوە لەگەڵ بەغدا رێككەوتن بكەن دەشڵێت، ” نزیكبونەوەی هەڵبژاردن بارودۆخ قورستر دەكات”.

قوباد تاڵەبانی لە كۆڕبەندی ئابوری كوردستان كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو رایگەیاند، دەیانەوێت هەنگاوی باش بنێن و هانی كەرتی تایبەت بدەن، هەروەها كار بۆ ئەوە دەكەن هەلی كاری نوێ بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم لەچوارچێوەی عێراقدا كاردەكات، بەڵام بەغدا بەردەوامە لەفشارخستنە سەر هەرێم.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكرد، فشارە سیاسییەكانی بەغدا بۆسەر هەرێم گفتوگۆكانیان قورس كردووە و نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانیش فشارەكان زیاتر دەكات و بارودۆخەكە قورستر دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا هەرێم و بەغدا چەندینجار كۆبونەوە تاوەكو بەشێك لەو كێشانەی لەنێوانیاندایە چارەسەری بكەن، لەوانەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوونی هەرێم بە رێككەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا، پەرلەمانی عێراق بێ ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد پرۆژە یاسای قەرزی پەسەندكردو پشكی هەرێمی لێدەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا