هەڵوێستی ئەمریكا لەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە تۆمەتبارانی هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیلێنا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، ستایشی ڕاگەیاندنی هێزە ئەمنیەكانی عێراقی سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا كردو رایگەیاند، ئەو كارمەندە ئەمریكییانەی كە لەسەر بانگهێشتی عێراق لە وڵاتەكەدان، سەلامەتن و سەروەری و سەربەخۆیی عێراقیش پارێزراو دەبێت.

ئیلێنا ڕۆمانۆسكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، دەستخۆشی لە سەرۆك وەزیران و دەزگا ئەمنییەكانی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری دەكەین بۆ سەركەوتنیان لە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە تۆمەتبارانی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر باڵیۆزخانەكەمان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و باڵەخانە حكومییەكانی دیكە.

دەشڵێت، ئەمریكا لە هەماهەنگیەكی بەردەوامدایە بۆئەوەی دڵنیابێت لەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا، ئەو كارمەندە ئەمریكییانەشی كە لەسەر بانگهێشتی عێراق لە وڵاتەكەدا ئامادەن، سەلامەتن و سەروەری و سەربەخۆیی عێراقیش پارێزراو دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا