دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه و له به‌رده‌م میدیاكانیسوریادا رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا ده‌كه‌ین.
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌رێگه‌ی میدیاكانی سوریاوه سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سوریای كرد، كه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا كردووه.
وتیشی، ئامانجمان خزمه‌تكردن و پێشخستنی سوریایه بۆیه ده‌ستده‌كه‌ین به قۆناغی به‌هێزكردنی هیوا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی سووریا.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا، كه رۆژی پێنجشه‌ممه27 ی ئایار به‌ڕێوه‌چو، به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی 13 ملیۆن و 540 هه‌زارو 860ده‌نگه‌وه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه.
حه‌موده سه‌باغ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌سه‌د بۆ جاری چواره‌م و به رێژه‌ی له سه‌دا 95.1 وه‌ك سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵبژێردرایه‌وه.