سوپاسالاری ئێران سەردانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ سوپاسالاری ئێران سەردانی عێراق بكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بمێنێتەوە.

میدیای فەرمی ئێران رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران بەسەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی هەماهەنگییە سەربازییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەكەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو سەردانەدا دۆسیەی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس یەكێك دەبێت لە تەوەری گفتوگۆكانیان.
هاوكات باس لەوەشكراوە، محەمەد باقری و وەزیری بەرگری عێراق كۆدەبنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردوداو بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارییەكان بۆ سەر باڵوێزی وڵاتەكەی، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا كرد، ئەگەر بێت و حكومەتی عێراق كار بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە نەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا