سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامۆسنگ مۆبایلە نوێیەکەی کە توانای نوشتانەوەی هەیە سامسۆنگ گالاکسی زێت فلیپ 10 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.

سامسۆنگ گالاکسی زێت فلیپ 10 کێشەکەی 166 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ ئۆلیدە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین ئەیتی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 20 گێگابایتە، میمۆریەکەی دەگاتە یەک تێرابایت، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 6500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا