شاندی باڵای یەكگرتوو لەگەڵ ئاكەپە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهادین كە ماوەی چەند رۆژێكە لە وڵاتی توركیایە، لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پاكەپە كۆدەبێتەوە.

میدیای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ وڵاتی توركیا ڕۆژی دووشەممە 6_2_2023 سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری د.سەلاحەدین بابەكر كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.لوقمان باسكەدێری بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی توركیا سەردانی مەكتەبی سیاسی ئاكەپەی لە شاری ئەنقەرە كرد و لەلایەن (عەفیف دێمیركران ) بەرپرسی پەیوەندیەكانی ئەو حزبە پێشوازیان لێكرا.

ئەوەشهاتووە، لە میانەی دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیانیان دەربڕی لەپای ڕوداوی بومەلەرزەی شەوی ڕابردوو كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكەوتووەتەوە.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی پەیوەندیەكانی ئاك پارتی سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی حیزبیان گەیاندە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو.

لە بەشێكیتری كۆبونەوەكەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر كرا و جەختكرایەوە لەسەر پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكان.

ماوەی چەند رۆژێكە وەفدێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی ئەو حزبە لە وڵاتی توركیایە، ئامانجی سەردانەكە بۆ بەدواداچوون بوو لەسەر رووداوی كوشتنی خێزانەكەی شاری دهۆك، كە رۆژی 19ی مانگی كانوونی دووەمی رابردوو لە شاری مێردین هێرشیان كرایە سەر و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا