ئاستی جەماوەری ئەردۆغان روو لە دابەزینە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن كۆمپانیای مێترۆپۆلەوە ئەنجامدراوە دابەزینی دەنگەكانی ئاكەپە بەردەوامە و دەنگەكانیش بۆ 23.9% دابەزیوە، بەپێی هەمان راپرسی سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەكرام ئیمامئۆغڵو و مەنسور یاڤاش زۆر لەپێش سەرۆك كۆماری ئێستای توركیاوە رەجەب تەیب ئەردۆغانەوەن.

لە راپرسیەكەدا مەنسور یاڤاش كە لە ئێستادا سەرۆك شارەوانی ئەنقەرەیە دەنگەكانی لە پێش دەنگەكانی ئەردۆغانەوەیە، وەك پێشڕەوییەكی ئاشكرا دەبینرێت و توانیویەتی 54.4% ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، لە كاتێكدا ئەردۆغان لە سەدا 32.9% دەنگەكانی بەدەست هێناوە.

هاوكات ئەردۆغان 36.6% و ئیمائۆغلو كە ئێستا سەرۆك شارەوانی ئیستەنبوڵە 48.7 % ی دەنگەكانی راپرسییەكەی بە دەستهێناوە جیاوازیەكە لە نێوان ئەردۆغان و ئیمام ئۆغڵو 12.1% ە.

ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردنێك بكرایە 52 لەسەدی وەڵامدەران پێیانوایە ئەردۆغان دەدۆڕێنێت و لەسەدا 44 یش پێیان وایە دەیباتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا