بەرهەمێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای های سێنس مۆبایلی های سێنس ڤی100 بەباشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

های سێنس ڤی100 کێشەکەی 172 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.74 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی763ی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید18 کاردەکات.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+32+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5655 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا