هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی ئێس ئی60 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکانی سامسۆنگ و هواوی پێدەکات.

مۆبایلی ئێس ئی60 لە پلاستیک و کانزا دروستکراوە، کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی1640/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی900 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4300 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا