لەبارەى غازەوە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان وەڵامی سلێمانی ناداتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

سەرۆکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، داوایان لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان کردوە بۆ زیادکردنی بڕی غازی دابینکراو بۆ پارێزگاکە، بەڵام وه‌ڵامیان نادەنەوە.ده‌شڵێت، لەمەودا لەڕێگەی حکومەتی خۆجێی سلێمانیەوە ئەو بڕە زیاد دەکەین.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ڕۆژانە ١٢ تەنکەر غاز بۆ سلێمانی دێت و ئەو بڕە غازەی دابین کراوە بڕێکی زۆر کەمە، چونکە بەشی هاوڵاتیان ناکات بەتایبەت کە  ئێستا لەوەرزی زستانداین و کارەبا وەک پێویست نیە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا لەسەرنتەری شاری سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان و بەشێکی زۆر لە قەزاکان  نەوت دابەش نەکراوە،بەو هۆیەوە خواست لەسەر غاز زۆر بوە و لەگەڵ زۆربوونی ئەم خواستەش پێویستە بڕەکەی زیاد بکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەى بەوەشکرد، ڕاستەوخۆ پەیوەندییان کردوە بە بەڕیوبەرایەتی نەوت و کانزاکان وقایمقایمی پارێزگای سلێمانی بۆ زیادکردنی بڕی غاز و بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانیشمان  بەرپرسیار کردوە لە دیاریکردن و دابین کردنی غاز بۆ پارێزگاکە.

هاوکات سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دەشلێت، نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان کردوە، بەداخەوە وڵامیان نەدراوەتەوە، بەڵام لە مەودا لە ڕێگەی حکومەتی خۆجێیی سلێمانیەوە هەوڵی زیادکردنی بڕی غازی دابینکراو بۆ پارێزگای سلێمانی دەدەین.

بەپێی دواین ئامار کە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیی ئاشکرای کردوە، لە ئێستادا پارێزگای سلێمانی ١٢ تەنکەر غازی بۆ دابین کراوە لەکاتێکدا داواکاری و خواست لەسەر غاز ٣٠٠ تۆنەو ئەو بڕەش کە ئێستا بۆ شارەکە دابین کراوە تەنیا ٢٤٠ تۆنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا