کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

هاوکات، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک دەبێت کە 17 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە 12 پلەی سیلیزییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا