پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت و بڕیارە سبەی هەینی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەوبارەیەوە میدیاکانی هەنگاریا بڵاویانکردەوە، کاتالین نۆڤاک بە سەردانێکی سێ ڕۆژی دەگاتە عێراق و بڕیارە لە سەردانەکەیدا سەردانی هێزەکانی هەنگاریا بکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانان لە عێراقدا دژی داعش جێگیرکراون.
جێی ئاماژەیە کاتالین نۆڤاک دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی هەنگاریا کە سەردانی عێراقی کردبێت.