ئەمڕۆ بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ جاری چوارەم پاش هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، سەردانی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ئامانجی سەردانەکەشی، رێگەگرتنە لە فراوانبوونی بازنەی جەنگەکە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێجشەممە (4-1-2023)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو گەشتی ئیسرائیل دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و هەر ئێوارەی هەمان رۆژ دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.

سەردانەکەی بلینکن پاش کوژرانی سەرکردەکەی حەماس لە لوبنان و هەڕەشەکانی حەسەن نەسروڵا دێت کە دوێنێ چوارشەممە لە پەیامێکیدا بۆ هێزە چەکدارەکانی حزبوڵڵای لووبنانی وتبووی “ئەگەر ئیسرائیل شەڕ لە دژی ئێمە بەرپا بکات تا کۆتایی دەجەنگین”.

پەیامەکەی حەسەن نەسروڵا، سەرۆکی حزبوڵڵای لووبنانی پاش کوژرانی ساڵح عەرووری، جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس لە هێرشێکی درۆنیدا لە بەیرووتی پایتەختی لووبنان کوژرا.

سەردانەکەی بلینکن چوارەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسێ مانگی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ئامانج لە سەردانەکەش رێگریکردنە لە فراوانبوونی بازنەی شەڕ و تەقینەوەی دۆخەکەیە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا