حكومەت لە بارەی گرانبونی نان و گرفتی نەوت و بەنزینەوە بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دابینكردنی ئاوی پاك و نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و گرانبونی نان.

بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ، تیشكیان خستوەتە سەر میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری دوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرما و چارەسەركردنی كێشەی بەرزبونەوەی نرخی بەنزین بە ڕەچاوكردنی تەندروستیی وژیانی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە هێنانی سوتەمەنی كوالیتی خراپ بۆ ناو هەرێم.

ئەوەشهاتووە، هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق خرایەڕوو بۆ ناردنی بەنزینی ئۆكتان بەرز و نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بووە بە چارەسەركردنی كێشەی فڕن و نانەواخانەكان و گرانبونی نرخی نان و سەمون و ئاسانكاری و پشتیوانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەم بوارەدا، ئەو بڕیارانە خرانەڕوو كە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە ماوەی ڕابردو دەریانچواندون بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی وپشتیوانیی وەزارەتەكان بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان لە دابینكردنی پێداویستییەكانییان و ڕێكخستنەوەی بابەتی هێنانی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، “ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد ، ڕێكاریی پێویست وەربگرن بۆ پشتیوانیی ئەم بوارە و كاركردن بۆ دڵنیابون لە كوالیتی ئاردی هاوردەكراو لە ڕوی خۆراكیی وتەندروستیەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە و وەرگرتنی ڕێكاریی قانونی بەرامبەر سەرپێچیكاران، ئەویش بە ئاراستەی پاراستنی ژیان و تەندروستی هاوڵاتییان ودابینكردنی نان وسەمون كە پێداویستی سەرەكین بە گونجاوترین نرخ و كوالیتی و ڕاسپاردنی لیژنەكانی قایمقامیەت و ئاسایشی بازرگانیی بۆ بەدواداچونی بازاڕ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا