تایبەتمەندیەکانی لاپتۆپێکی نوێی شیاومی

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە ماڵپەڕەکانی بواری تەکنەلۆجیا تایبەتمەندیەکانی لاپتۆپە نوێیەکی شیاومیان خستەڕوو کە ڕکابەری لاپتۆپەکانی ئێری ئەپڵ دەکات.

شیاومی بوک ئێر 13 لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، ئەستورییەکەی 12 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 13.3 ئینج و دیقەی2880/1800 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز.

چارەسەرکەرەکانی کۆر ئای فایف و کۆر ئای سێڤنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە و دەتوانرێت تا یەک تێرابایت زیادبکرێت، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی بۆ بارگاویکردن و گواستنەوەی داتاکان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا