پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات، یەکێک دەبێت لەو مۆبایلانەی ڕکابەری مۆبایل سامسۆنگ دەکات.
پێکهاتەکەی مۆبایلی Redmi Note 10 لە پلاستیک و جۆرە کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی بەرکەوتن و ڕوشان بگرێت، شاشەکەی لەجۆریAMOLED، قەبارەکەی ٦.٤٣ ئینجە، چارەسەرکەری Snаpdragon 678 بە تەکنیکی ١١ نانۆمەتر لە دروستکردنی مۆبایلەکەدا بەکارهاتووە بە شەپۆلی ٢.٢ گێگاهێرتز، ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەشی ١٢٨ گێگابایتە، توانای پاتریەکەی ٥٠٠٠ ملی ئەمپێرە، بە سیستمی Andrоid 11 ئیش دەکات.
مۆبایلەکە بە لەمس ئیش دەکات و سێ کامێرای بنەڕەتی هەیە بە دیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوە توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، وابڕیارە چەند جۆرێک لە مۆبایلەکە دەربچێت، بەهێزترین جۆری کامێرا بنەڕەتیەکەی بە دیقەی ١٠٨ مێگاپێکسڵ دەبێت.