تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئەیسۆس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس تایبەتمەندیە پێشکەتووەکانی مۆبایلی ئەیسۆس زێن فۆن 10 زێت دەخاتەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

ئەیسۆس زێن فۆن 10 زێت کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەباەی 6.64 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+32) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4600 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا