پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تێیدا پلانی پاراستنی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممەی تاوتوێکرد.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، “بڕیارە ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە بەغدا دەستپێبکات، بۆ ئەم مەبەستەش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆی لەسەر پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی خۆپیشاندانەکە کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەڕێوەچووە و تیایدا ئامادەکارییەکان بۆ خۆپیشاندانی سبەی تاوتوێ کراوە.
پێشتریش سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، “هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە و هێزە ئەمنییەکان ئەو دەرگایەی ناوچەی سەوزیان داخستووە کە دەچێت بەرەو بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق”.