ئێران لە رێگەی زەریفەوە چەند پەیامێك بە هەولێر دەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایدەگەیەنێت وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر دەكات، بە مەبەستی قسەكردن لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكانی نێوان هەردوولا.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان پەیامی بەردەوام بوونی پەیوەندییەكان و پەیامی گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان دەگەیەنێت.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەڵگەی ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا و ئێران لە پەیوەندییەكی باشدان.

روونیشیكردەوە، سەردانەكە تایبەت دەبێت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەبواری سیاسی و ئابوری و ئەمنی بێگومان لە پشتی پەردەشەوە ئەو شتانەی لە بەرژەوەندی هەردوولایە باسی لێوەدەكەن.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 25-4-2021 محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی قەتەر بكات، بەپێی بەرنامەی كارەكانی زەریف دوای قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.

پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران لە ماوەی رابردوو گرژی تێكەوت لەسەر بڵاوكردنەوەی كورتە فلمێك بەناوی “توكل” ناوەڕۆكی فیلمەكە نیگەرانی پارتی دیموكراتی لێكەوتەوە و چەندین بەرپرسی ئەو حزبە وەڵامی ئێرانیاندایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا