پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر دوایین پێشهاتەکانی دوای هەڵبژاردنی عێراق هاتەدەنگ و رایگەیاند، “ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق بابەتێکی ناوخۆییە و تایبەتە بە گەل و پارتەکانی عێراق”.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “وڵاتەکەی پێشوازی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و دانی بەوەشدانا، هەڵبژاردنەکانی عێراق وەک پڕۆسەیەکی پێشکەوتوو بەڕێوەچووە و ئەمەش دڵخۆشکەرە”.
وتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەوەی لە عێراق روودەدات لەسەر ئاستێکی ناوخۆییدایە و پەیوەستە بە گەل و پارتەکانی وڵات، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە، ئێمە هەڵبژاردنی عێراق وەک هەنگاوێکی گەشەسەندن دەبینین لە بنیادنانی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان وڵاتان.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 8ی تشرینی یەکەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و رۆژی 10ی تشرینی یەکەمیش دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەچوو.