پۆڵۆتیك سپۆرت
ماوه‌یه‌كه بابه‌تی رۆشتنی میسی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نیمار باسی ئه‌وه‌یكرد حه‌ز ده‌كات بگه‌رێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، له به‌رامبه‌ردا چوونی میسی بۆ پاریسان جێرمان بابه‌تێكی گه‌رمه، كه‌چی تا ئه‌مرۆ لیۆ یه‌ك وشه‌ی نه‌وتووه له چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت كه وتی:
من یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و هاورێكانم خۆش ده‌وێت و نامه‌وێت باسی رۆشتن له تیپه‌كه‌م بكه‌م.
دوای ئه‌م قسانه میدیاكان ته‌نیا ئه‌و دێره‌ی لیۆیان بڵاوكرده‌وه و چیتر باسی دۆسیه‌ی رۆشتنی نه‌كراوه.
له به‌رامبه‌ردا لاپۆرتای سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه و پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵی یانه‌كه ده‌ڵێت:
میسی پاره‌ی ناوێت، به‌ڵكو ده‌بێت له زمانی بزانیت گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له تیپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، بۆیه منیش ببمه‌وه سه‌رۆك له‌گه‌ڵ لیۆدا ئه‌مه ده‌كه‌م و داده‌نیشم.