وەرزشی تۆپی پێ‌ لە عێراقدا دەگەڕێتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش دابڕانێكی زۆر بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید 19 دواجار ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 20 یانە بەشدارەكەی خولی نایابی عێراق نوێنەریان لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێ‌ كۆ دەبنەوە پاش ئەوەی ڕزگاریان بوو لە دەستەی پێشووی سەرۆكایەتی یەكێتییەكەش كە لە گەندەڵیدا نغرۆ بوو بوو فیدراسیۆنەكەشی بە خۆیەوە نغرۆ كرد بوو.

فیراس بەحر علوم

فراس بەحر علوم هەواڵەكەی بە میدیاكان ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد كە ئەو وەك ئەندامێكی دەستەی گشتی یانەكانی خولی نایاب ڕێگەی پێ‌ دراوە كە ئەو هەواڵە خۆشە بۆ جەماوەری هاندەری تۆپی پێ‌ بڵاو بكاتەوە كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نوێنەری هەر 20 یانەكەی خولی نایاب كۆدەبنەوە بە مەبەستی داڕشتنی میكانیزمی نوێی بەڕێوە بردنی كاروبارەكانی خولی نایاب و یانەكانی لە وەرزی 2020 – 2021 .

ناوبراو ئەوەشی دركاند كە بە هۆی گەندەڵی زۆرەوە تەواوی جومگەكانی تۆپی پێی عێراق پەكیان كەوتووە ئەم كۆبوونەوەیەش هیوابەخش دەبێت بەو پێیەی تەواوی یاساكان و بڕگەكانی خەڵكانی پسپۆڕ و یاسایی نووسیویانەتەوە.

لە كۆتاییشدا وتی: (یانەكان سەرجەمیان چاویان لەم دەستە نوێیەیە كە تەواوی كاروبارەكان ڕێك بخاتەوە و وادە و سیستەم و شێوازی بەڕێوەچوونی خولەكانی تۆپی پێ‌ سەرجەم دابڕێژێتەوە و ئیدی وەرزشی تۆپی پێ‌ لە عێراق دا بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەی ڕاستەقینەی خۆی).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا