ڕیاڵ بردنەوەی تۆمار كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 3 ی خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا گەرم و گوڕی زۆری بە خۆوە بینی و ئەنجامی بەرچاو لە ڕۆژی شەممەدا تۆمار كران بە تایبەت یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە لە ئەندەلوسەوە بە بردنەوە بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ بیتیس گەڕایەوە و ڕیاڵ سۆسیدادیش بەرامبەر ئیڵچی بردییەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممەش تەواوی یارییەكانی تری گەڕەكە بەڕێوە دەچن تیایدا و لە دوا یاری گەڕەكەدا بەرشەلۆنە لە سەر یاریگای كامپ نوی خۆی یەكەم یاری لەم وەرزەی لالیگادا ئەنجام دەدات بەرامبەر بە یانەی ڤیاڕیاڵ و ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێ هەوڵ دەدات بەرشەلۆنە بگەڕێنێتەوە سەر ڕێچكە ناوازەكەی جارانی.

ئەنجامی تەواوی یارییەكانی شەممە
ئالاڤێز 0 X خیتافی 0
ڤالەنسیا 1 X هوێسكا 1
ئێڵچی 0 X سۆسیداد 3
بیتیس 2 X ڕیاڵ 3

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
ئۆساسۆنا X لیڤانتی
ئەیبار X بلباو
ئەتڵەتیكۆ X گرانادا
بەلەد وەلید X سێڵتا ڤیگۆ
قادیش X سڤیلیا
بەرشەلۆنە X ڤیاڕیاڵ            سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا