چێڵسی ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی لۆكاكۆ دەكات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی لۆكاكۆی هێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان دەكات.

میدیا ئینگلیزییەكان ئاشكرایانكرد، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لۆكاكۆی هێرشبەری ئینتەرمیلانیان لەپێشینەی كارەكانیان داناوە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ریزەكانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، چێڵسی دەیەوێت بەهێنانی لۆكاكۆ هێڵی هێرشبەری یانەكەیان بەهێز بكات، چونكە پێشتر سەركەوتوو نەبوون لەگواستنەوەی هالاندی نەرویجی.

میدیاكان باس لەوەدەكەن، یانە لەندەنییەكە پێشتر دوو گرێبەستی پێشكەشی یانە ئیتاڵیەكە كردبوو لەپێناو گواستنەوەی لۆكاكۆ بەڵام ئینتەر رەتیكردەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا