لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبا و بازرگانی و پیشەسازی پێکدەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیری کارەبا و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی گفتوگۆیان کرد لەبارەی گرەنتی کردنی کرێکارانی ناوخۆیی و بیانیی کۆمپانیاکان و پاڵپشتی کردنی کرێی کارەبای کەرتی پیشەسازی، بەتایبەتی کارگە بچووک و مام ناوەندییەکان و راکێشانی کارەبا بۆ ناوچە پیشەسازییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ پاڵپشتی کردنی بەرهەمی خۆماڵی پیشاندا، بە مەرجێک کە کاریگەری بەسەر دابەزاندنی نرخ بێت و هاوڵاتییان و خاوەن کارگەکانیش سوودمەند بن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی كارەبا و بازرگانی و پیشەسازی، بە تایبەتی بۆ پاڵپشتی کردنی کارگە بچووک و مام ناوەندییەکان.

لایخۆیەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەکالەت ڕایگەیاند، رەچاوی دۆخی کارەبا دەکەین، بەڵام پاڵپشتی لە بەرهەمی خۆماڵی و کارگەکانی بەرهەمهێنان گرنگە کە رۆڵیان بۆ بووژانەوەی ئابووری و رەخساندنی دەرفەتی کار و هەمەجۆر کردنی سەرچاوەکانی داهات و دابینکردنی بژیوی ژیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا