دەزگای ئاسایشی هەرێم سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاری کەلار سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش رۆژی 27_11_2023 لە شاری کەلار ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران هەوڵی هەڵاتن و ڕوبەڕووبونەوەی چەکداریاندا.

راشیگەیاند، هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ  تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کە بەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا