مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ ئەمریكا لە پەیوەندیدان لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی‌ گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، كۆدەنگییەك هەیە لەسەر رەتكردنەوەی ئۆپراسیۆنە گرێمانەكراوەكەی‌ توركیا لە سوریاو جەختیشی لەوەكردوەتەوە، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سورییە پەیوەندیدارەكان بە دۆسیەی‌ سوریاوە، كار لەسەر ئەوە دەكەن بەریەككەوتن رونەدات.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “حوڕڕە”، عەبدی چەند بابەتێكی پەیوەندیداری سوریای خستوەتەڕو، لە دیارترینیشیان هەڕەشەكانی توركیاو لێكەوتەكانییەتی لەسەر ناوچەكە.

عەبدی رەتیكردوەتەوە هیچ ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان دژ بە توركیا ئەنجامدابێت جگە لە چەند چالاكییەك كە وەك بەرگری لە ناوچەكە ئەنجامیانداوە، ئاماژەشی كردوە بەوەی‌ توركیا بۆ جێبەجێكردنی ئامانجە سیاسییەكانی پڕوپاگەندە دەكات بە پاساو.

هاوكات ئەوەی خستوەتەڕو، توركیا لەو ناوچانەی‌ رۆژئاوای كوردستان دەستیگرتوە بەسەریاندا، كار لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافی دەكات و وتویەتی، “ئامانجی سەرەكی توركەكان دوژمنایەتیكردنی كێشەی‌ كوردە بەشێوەیەكی گشتی و دەیانەوێت كێشەی‌ كورد لە سوریا لە ناوبەرن، سەرجەم تۆمەتەكان پاساون.”

فەرماندەی‌ گشتی هەسەدە لە بەشێكی قسەكانیدا رایگەیاندوە، لەگەڵ ئەمەریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی بەردەوام لە پەیوەندیدان سەبارەت بە هەڕەشەكانی توركیاو وتویەتی، هەڵوێستەكە “بەهێزەو هەڵوێستێكی ئەرێنییە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا