خلوسی ئاكار : مامەڵەی ئەمریكا و ئەوروپا لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە دروست نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگریی توركیا رەخنە لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا دەگرێت و دەڵێت، مامەڵەكردنیان لەگەڵ یەپەگە و پەیەدە بە هیچ شێوەیەك دروست نییە، چونكە پەیەدە و یەپەگە هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ پەكەكەدا نییە.

رۆژی دووشەممە خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: بەداخەوە دۆستەكان و هاوپەیمانمان بە جۆرێك كە وەكو ئەوەی پەیەدە/یەپەگە تیرۆیست نەبن، مامەڵەیان لەگەڵدا دەكەن. ئەمە بە هیچ شێوەیەك راست نییە، چونكە یەپەگە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ پەكەكەدا نییە.

وەزیری بەرگریی توركیا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ”ئایا ئەمریكا واز لە پەیەدە/یەپەگە دەهێنێت؟” وتی، واز دەهێنێت، چونكە دواجار لەوە تێدەگەن كە ناتوانن لەگەڵ تیرۆر و تیرۆریستاندا هەڵبكەن.

ئاكار، هەروەها كاردانەوەی بەرامبەر پەیامی هاوخەمیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا بۆ شەهیدكردنی سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە نیشاندا، كە رۆژی 22ی تەمووزی 2022 بەهۆی هێرشێكی درۆنی توركیا لە نزیك قامشلۆ شەهیدبوو وتی، هیچ روونكردنەوەیەك هەڵناگرێت. سبەی رۆژێك كە هاوپەیمانانی ئەمریكیمان بیریان كەوتەوە، نیگەران دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا