قائیمقامیەتی سلێمانی: هەر کەسێک یارمەتی سواڵکەر بدات رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی دیاردەی (سواڵ) دەروەزەکردن لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی هۆکار و چارەسەرییەکان کرد.

ئەمرۆ 27ی 7ی 2022 لە دیوانی قائیمقامیەت بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بەشداری نوێنەری دادگای سلێمانی و ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگە و هێزە ئەمنییەکانی تر و رێکخراوەکانی پاراستنی منداڵ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لایخۆیەوە قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هەوڵە هەمەلایەنە بەردەوامەکان حاڵەتەکانی سواڵکردن لە سلێمانی زیادیکردووە، تەواوی سواڵکەرەکانیش بەتایبەت منداڵەکان خەڵکانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانین و لە ناوچەکانی ترو وڵاتانی دراوسێمانەوە هاتوون، بۆیە مەبەستمانە بەتەواوەتی حاڵەتەکان کەمبکەینەوەو هەر کەسێکیش هاوکاری ئەو کەسانە بێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

وتیشی، “هەر ئوتێلێک رێگە بەمانەوەی ئەو کەسانە بدات دادەخرێت و لە کاتی دوبارەبوونەوەی مۆڵەتەکەی وەردەگیرێتەوە. موختاری گەڕەکەکانیش هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بن”.

هاوکات، بڕیاریش درا لە رێگەی مزگەوتەکانەوە مامۆستایانی ئاینی هاوڵاتیان وشیار بکەنەوە بۆئەوەی هاوکاری ئەو دەروەزەکەرانە نەکەن. داواش کرا کەناڵەکانی راگەیاندن هەڵمەتی روبەروبونەوەی دیاردەی دەروەزەکردنی منداڵان و ژنان ئەنجام بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا