ئەمریکا..زیاتر لە 100هەزار کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە مردوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 هەزار کەس بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان مانگەکانی نیسانی ساڵی 2020، بۆ نیسانی 2021 مردوون لەم ساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە %28.5زیادی کردووە.

حکومەتی ئەمریکا ڕوونی کردەوە، بۆ یەکەمین جارە ئەو ژمارە زۆرەی مردن بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە تۆمار بکرێت، ژمارەیان بگاتە شەش، واتە لە ڕۆژێکدا 275  کەس بەو هۆکارە مردوون.

وتیشی لە ساڵی 2016دا مردن بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە ماددەی فانتانێل و ئاڤیۆنیەوە زیاتر بوو لە هەر دەرمانێکیتر.

بەپێی بەیاننامەی حکومەتی ئەمریکا، کالیفۆرنیا بەپلەی یەکەم دێت بۆ تۆارکردنی ژمارەی مردن بە هۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، نزیکەی 10  هەزار و 408 حاڵەتی مردنی تیادا تۆمار کراوە، هەروەها فلۆریدا بە پلەی دووەم دێت و 7 هەزار و 805 حاڵەتی تیادا تۆمار کراوە، سێیەم ویلایەتیش ئیلیۆنی-ە کە 3هەزار و 577 حاڵەتی مردنی بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە تیادا تۆمار کراوە.

لەساڵی 2019شدا، ئەمریکا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا لە تۆمار کردنی حاڵەتی مردن بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بە ڕێژەی %21.1، هەروەها نەرویج بە ڕێژەی لە %5، سوید بە ڕێژەی لە %4.8، تۆمار کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا