پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە ژێر ناوی (ڕاگەیاندنی ئۆرشەلیم)، بەڵێنی بە ئیسرائیل دا، بەردەوام پاڵپشتی لە تەل ئەبیب بێت، ڕێگە نەدات ئێرا خاوەندارێتی چەکی ئەتۆم بکا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەیاننامەکە لە دوای کۆبوونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لەگەڵ یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاوکرایەوە، لە بەیاننامەکەدا بە توندی جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە دەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشداروە، لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی جۆ بایدندا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چووەتە تەلئەبیب ئەمەش نیشانەی پەیوەندی بەردەوامی نێوان تەلئەبیب و واشنتۆن.
لە بەشێکی بەیاننامەکەشدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەمریکا هەموو دەسەڵاتێک بەکار دەهێنێت تاوەکو ڕێگە نەدات ئێران خاوەندارێتی چەکی ئەتۆم بکات.