وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کێشەدارەوە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كێشه‌ی بچوکیان هه‌یه‌ و هاتوونه‌ته‌ ناو هه‌رێم‌ و بڕوانامه‌ى  COCیان پێدراوه‌، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌ و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێیاندراوه‌، سه‌رجه‌میان تۆمارده‌كرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 7ی 2022، لە نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە واژۆى وەزیرى ناوخۆى لەسەرە، وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌ركرد، كه‌ كێشه‌ى تۆمارکردنیان هه‌یه‌ و تا کاتژمێر (3:00)ى پاشنیوەڕۆى رۆژى دەرچونى ئەو بڕیارە هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان.

بەپێى نوسراوەکە، تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە لە هەرێمی کوردستان تۆمارناکرێن کە ژێرئاو کەوتوو، بڕاوە و سووتاون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا