لیۆن یارییە دواخراوەكەی دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی گەییشتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە سەر دەستی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بۆ جاری دووەم لە ماوەی 10 ساڵدا لە هەمان قۆناغەوە ماڵئاوایی كردەوە لە پاڵەوانێتییەكە.

یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا بڕیاری دا یاری هەفتەی یەكەمی وەرزی نوێی خولی لیگ 1 بۆ یانەی ئۆڵمپیك لیۆن وەك پاریس سانت جێرمان دوا بخات تا ئەو یانەیە پاش بەشدارییە گەورەكەی لە چامپیۆنس لیگ كەمێك خۆی كۆبكاتەوە و دواتر بگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردن لە خولە ناوخۆییەكەی وڵاتەكەی.

ئەمشەویش یارییەكەی گەڕی یەكەم ئەنجام دەدات بەرامبەر یانەی مۆنبێلی خۆی یاری هەفتەی سێیەمی ئەنجام داوە تەنها یارییەكەی هەفتەی دووەمی دەمێنێت ئەویش ئەنجام دەدات لە كاتێكی تردا.

ئەمشەو سێ‌ شەممە
مۆنبیلی X لیۆن                  سەعات 10 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا