نۆکیا بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و بەمزوانە مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا سی200 دەخاتە بازاڕەوە کە چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.

نۆکیا سی200 کێشەکەی 172.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.09 ئینج و دیقەی1560/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6761 هێلیۆ ئەی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا