پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی ئەی ٠٣ بە تایبەتمەندی زۆر و جیاواز دروست دەکات.
مۆبایلەکە شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی ٦.٥ ئینج، سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(١٣+٢+٢) مێگاپێکسڵ هەیە، هەروەها بڵندگۆی لەجۆری گریڵ هەیە.
دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، زانیاریەکان تا ئێستا باسیان لە چارەسەرکەر و خێرای پاتریەکە و ڕامەکەی نەکردووە.