تۆڕی ڤی کەی بەرنامەیەکی نوێی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕی ڕوسی “ڤی کەی” بەم دواییانە بەرنامە نوێیەکەی ڕاگەیاند یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە ئینتەرنێت ڤیدیۆ دروستبکەن یان سەیری بکەن وەک هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

بەرنامەی “ڤی کەی کلیپس”ی نوێ ڕکابەری ڤیدیۆ کورتەکان دەکات کە لەڕێگەی بەرنامەکانی “تیک تۆک”، “فەیسبوک” و “یوتیوب” دادەنرێن، لەڕێگەی ئەم بەرنامە نوێیەوە بەکارهێنەران دەتوانن ڤیدیۆی کورت کە ماوەی سێ خولەک بێت دروستکەن و دایبەزێنن، هەروەها دەتوانن فلتەری تایبەت، نوسین و وێنەی بۆ زیادبکەن.

شبكة "VK" الروسية تطلق تطبيقا جديدا لمنافسة "تيك توك" و"يوتيوب" - RT Arabic

ڤی کەی دەستپێکردنی بەرنامە نوێیەکەی لەکاتێکدا ڕاگەیاند کە هاوکات بێت لەگەڵ دووەمین ساڵیادی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکانی کلیپس لەڕێگەی بەرنامە سەرەکیەکەیەوە، جەختی لەوەشکردووە ژمارەی ڤیدیۆکان کە لەڕێگەی بەرنامە نوێیەکیەوە بڵاوکراوەتەوە لەکاتی دەستپێکردنییەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 16.4 ملیۆن گرتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا