مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق سەردانی سەڵاحەدینی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاداری 2022 مەسعود بارزانی و جێنین پلاسخارت لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێکرد.

هاوکات، باسیان لەو کێشانە کرد کە لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمدا هەیە و هەوڵەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان عێراق و هەرێم تاوتوێکران.

لە درێژەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکرا لەسەر ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تێپەڕاندنی قەیرانەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا