بەغدا مووچەی دابەشنەکردووە

پۆڵەتیک پرێس؛

زیاتر لە 40 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار تێدەپەڕێ، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان نەکردووە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا زیاتر دوادەكەوێت.

 

سەرچاوەیەك لە گەنجینەكان بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، زیاتر لەهەفتەیەكە داوای لیستی مووچەی مانگی نیسانمان لێكراوە، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگە دیارینەكراوە و چاوەڕوانی ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی داراین.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: تا بەغدا پارەكە نەخاتە سەر هەژماری بانكی هەرێم دەست بەدابەشكردنی مووچە ناكرێت، چونكە ئەو پارەیەی لەبەردەستە بەشی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ناكات، دەنگۆیەكیش هەیە كە ئەمڕۆ پارەكە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم.

 

بە وتەی سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس؛ بە ناردنی پارەكەی هەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنرێت، وەك بانكەكانیش هیچ كێشەیەكیان لەدەوام كردن نابێت، ئەگەر پارە هەبێت لە رۆژە پشوەكانیش دەوام دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچە.

 

بەهۆی زیادبوونی داهات بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی ڕێژەی لێبڕینی مووچەی لە 21% کەمکردەوە بۆ 18%، بەڵام بەغدا کێشەی دابەشکردنی مووچەی هەیە، بەهۆی كەمی پارەی نەختینەیی، هاوکات تائێستا دەست بەدابەشكردنی مووچە نەكراوە، بەو هۆیەشەوە پارەكەی هەرێم نەنێردراوە و دواكەوتووە.

 

لەم بارەیەوە، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، تا ڕۆژی چوارشەممە 30ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بەدابەشكردنی مووچە نەكردووە، بەو هۆیەشەوە ناردنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم تایبەت بەمووچەی بەشێك لە فەرمانبەران دواكەوتووە.

میرزا وتیشی: تا دەستبەدابەشكرنی مووچە نەكرێت لە عێراق چاوەڕوان ناكرێت پارەكەی هەرێمیش بنێردرێت.

 

بەپێی لیستی مووچە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەتە مانگانە مووچەكەی پێدەدرێت، بەڵام بۆ ئەم مانگە تائێستا لەدابەشكردنی مووچە ئاگادارنەكراونەتەوە.

 

لەم بارەیەشەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و دارایی بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “تائێستا لە پێدانی مووچەی مانگی نیسان ئاگادار نەكراوینەتەوە و ئێمەش چاوەڕوانی وەزارەتی داراین، بەڵام لیستی مووچەمان ئامادەیە تەنها دابەشكردنەكەی ماوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا