پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسى رێكخراوێكى عێراقى كه به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كانى ژنان ده‌كات ده‌ڵێت، له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان رێژه‌ى توندوتیژى و ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ركچان و ژنان زیادى كردووه.
سروود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى رێكخراوى هیواى عێراقى به پۆڵه‌تیك پرێسى ڕاگه‌یاند، “دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو كه‌ره‌نتینه‌كردنى هاووڵاتیان، ژماره‌یه‌كى زۆر كچ و ژن په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین و سكاڵایان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى توندوتیژییان به‌رامبه‌ركراوه یان ده‌ستدرێژى سێكسییان كراوه‌ته‌سه‌ر”.
باسى له‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌یسانه‌ى هاتوونه‌ته لاى ئێمه بریتی بوون له ده‌ستدرێژى برا و باوك و مام و شووبرا و خه‌زوور، چونكه خه‌ڵك ئه‌و كاته زیاتر له‌ماڵه‌وه‌بوو خوێندن بوو به ئۆنلاین، واى لێهات هه‌موو كه‌س بوو به خاوه‌نى ئینته‌رنێت.
سروود ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى خسته ڕوو، بوونى شه‌ڕو پشێوى له ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌تایبه‌تى له‌كاتى داعشدا و بازرگانى كردن به كچان و ژنانى ئێزدى و به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجیا به شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى، گه‌نده‌ڵى دام و ده‌زگا حكومییه‌كان به تایبه‌تى دادگاكان وه‌كو پێویست رۆڵ نابینن، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى زیادبوونى ئه‌و دیارده خراپانه‌ن.
ئه‌و چالاكوانه داتایه‌كی له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له كه‌ركوك ئاشكراكرد و وتی، ساڵى رابردوو له‌سه‌ر ئاستى عێراق كه‌ركوك یه‌كه‌م بووه بۆ حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن.
سروود ئه‌حمه‌د روونیكرده‌وه، له شارى كه‌ركوك چوار سه‌نته‌رمان هه‌یه له هه‌ر سه‌نته‌رێك به‌شى په‌یوه‌ندى كردنمان هه‌یه، كه‌یسه‌كان دێنه به‌رده‌ستمان له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى و فه‌یسبوكه‌وه و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ پۆلیس و دادگا هه‌یه، ئه‌وانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌تانه بوونه‌ته‌وه زیاتر كچانى هه‌رزه‌كارن و ته‌مه‌ن 18 بۆ 20 ساڵانن، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئێستا له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان زیادى كردووه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى رووبه‌ڕووى توندوتیژى یان ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر ده‌بنه‌وه نا‌وێرن سكاڵا تۆماربكه‌ن.