پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غازی سروشتی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقیەکان ڕایگەیاند،” لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا غاز بەشی خۆمان بەرهەمدەهێنین و ئەوەی دەمێنێتەوە هەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکەین”.
ئاماژەی بەوەکرد،” گەڕی پێنجەمی مۆڵەتدان بە کۆمپانیاکان بۆ گەڕان بەدوای غازی سروشتیدا لە عێراق و پڕۆژەکانی تۆتاڵ و گەڕی شەشەم، عێراق دەگەیەنن بەو ئاستەی لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا لە دابینکردنی غازی سروشتی پشت بەخۆی ببەستێت و ئەوەشی دەمێنێتەوە هەناردەی دەرەوەی بکات”.