وازهێنان لە شەکر بۆماوەی 30 ڕۆژ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

شەکر ڕۆژانە بەڕێژەیەکی زۆر لەکاتی خواردنەوەی چا و دروستکردنی شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت، بە ژەهری سپی ناسراوە زیانی تەندروستی زۆری هەیە، وازهێنان لەشەکر بۆماوەی مانگێک لەسەرەتادا قورسە، بەڵام سوودەکانی واتلێدەکەن بڕیاربدەی وازیلێبهێنیت.

هذا ما يحدث في جسمك عند التوقف عن السكر لمدة 30 يوم | الكونسلتو

وازهێنان لە شەکر بۆماوەی 30 ڕۆژ ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:

-هەوکردنەکانی جەستە کەمدەبنەوە کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شەکرە، دڵ، بۆیەخوێنەکان، زەهایمەر و هەوکردنی جومگەکان.

-وازهێنان لە شەکر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-وازهێنان لە شەکر و شیرینیەکان وادەکەن جەستە وزەیەکی زیاتری هەبێت.

إليك مايحدث عند التوقف عن أكل السكر

-دوورکەوتنەوە لە شەکر بۆماوەی مانگێک سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەبێت، چونکە شەکر و کاربۆهدرات هۆکارن بۆ دروستبوونی کێشەکانی کرداری هەرس وەک غازات، ئاوسانی سک، قەبزی و سکچوون.

-یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی کلۆربوونی ددان شەکرە، بۆ تەندروستی ددانەکان پێویستە گەورە و منداڵیش واز لەخواردنی شەکر بە هەموو جۆرەکانیەوە بهێنن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێت.

-بەپێی توێژینەوەکان دوورکەوتنەوە لە شەکر بۆماوەی 30 ڕۆژ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دابەزینی کێش هەیە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا