پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشییەکانی گورچیلە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەردەوامبن ئەوا دەبنە هۆی بێهزبوونی گورچیلەکان، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی کردارەکانی دەبێت بۆیە دووربوون لە نەخۆشییەکانی گورچیلە زۆر گرنگە.
سیستمی خۆراکی وەک هەمیشە کاریگەری لەسەر تەندروستی گورچیلەکان هەیە، ئەم خواردنانە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکەنەوە:
-سیر
یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ دەدات و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گورچیلەکان هەیە.
-شلیک
دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە پارێزگاری لە خانەکانی جەستە دەکەن، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و گورچیلەکان دەکات.
-سێو
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و دژەهەوکردنەکانی تێدایە ڕێگری لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەکات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
-پیاز
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە کەمدەکاتەوە.
-بیبەری سوور
بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی گورچیلە دادەنرێت، چونکە ڕێژەیەکی کەم پۆتاسیۆمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکان.