تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ مۆبایلی ڤیڤۆ وای سێڤن ئێکس بەتایبەتمەندیەکی زۆر بۆ بەکارهێنارانی دەخاتە بەردەست.

مۆبایلی ڤیڤۆ وای سێڤن ئێکس کێشەکەی 197 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی85 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(48+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی سپی، ڕەش، خۆڵەمێشی و چەند ڕەنگێکی دیکە بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا