ئێچ پی کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئێچ پی کۆمپیوتەری نوێی ئیلیت وەن ٨٠٠ جی٨ی ڕاگەیاند، تایبەتمەندیەکی زۆری لەخۆ گرتووە وایلێدەکات جیاواز بێت لە کۆمپیوتەرەکانی دیکە.

ئامێرە نوێیەکە لەکاتی نزیک بوونەوە لێی توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە و کار دەکات کاتێک لێشی دووردەکەویتەوە خۆی دادەخرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی داتاکان، لەهەمان کاتدا ئامێرەکەش وزەی لەدەست نادات.

کۆمپیوتەرەکە دوو جۆر شاشەی بەقەبارەکانی ٢٣.٨ و ٢٧ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٩٢٠/١٠٨٠ و ٢٥٦٠/١٤٤٠ پێکسڵ هەیە، شاشەکەی تایبەتمەندی زۆری هەیە لەوانە چاو لە تیشکی شین دەپارێزێت، ئامێرەکە کامێراکەی لەناوەوە دروستکراوە لەکاتی بەکارهێناندا دێتە دەرەوە دواتر دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی، هەروەها تەنکنیکێکی تێدا بەکارهاتووە لەکاتی پەیوەندی تەلەفۆنی ڤیدیۆیدا توانای وێنەگرتنی هەیە.

چارەسەرکەری ئەنتل و چارەسەرکەری وێنەی ئەنتل یو ئێچ دی گرافیک٧٣٠ و ئەنتل یو ئێچ دی گرافیک٧٥٠ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی ٦٤گێگابایتە، میمۆری ناوەکیەکەی دوو تێرابایتە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی، دیسپلەی پۆڕت و یو ئێس بی تایپ ئەی هەیە، ڕیشاڵیشی بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ تۆڕی وای فای٦ هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا