مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

مۆبایلی مایزو20 بەتایبەتمەندیەکی زۆر دەخرێتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی مایزو20 کێشەکەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+12+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا