بەرنامەیەک دەبێتە هەڕەشە بۆ مۆبایلی ئەندرۆید

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زیم پیریەم تایبەت بە پاراستنی زانیارییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنیییەکان بەرنامەیەکی ڕاگەیاند کە دەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ مۆبایلەکانی سیستمی ئەندرۆید.

پسپۆڕانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند بەرنامەیەکی نوێ بەناوی سیستم ئەپدەیت بڵاوبۆتەوە لە بازاڕەکانی گۆگڵ، مەترسی ئەم بەرنامەیە لەوەدایە بەرنامەکانی فایەر بەیس دەقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە کامێرا و مایکرۆفۆنی مۆبایلەکە بۆ سیخوڕیکردنی بەکارهێنەرانی، هەروەها دەتوانێت بگات بە داتا و نامەکانیش.

بەرنامە ترسناکەکە دەتوانێت بگات بە داتاکانی ناو میمۆری مۆبایلەکە و زانیاری تایبەت بە ئامێرەکە، ئەو داتایەنەش بەشێوەی وێنەیەکی بچووک دەنێرێت کە سیستمی پاراستنی ئەلیکتۆنی تایبەت بە گۆگڵ ناتوانێت درکی پێبکات.

زیم پیریەم ئەوەشی خستەڕوو بەرنامەکە بەشێکە لە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ ئامێرەکە، پسپۆڕەکان دەڵێن یەکێکە لە ئاڵۆزترین بەرنامەکان و کاتێکی زۆری ویستووە هەتا گەشەی پێدراوە، هەروەها دەگەڕێن بۆ دۆزینەوەی هەر بەرنامەیەکی دیکەی لەو جۆرە ئەگەر هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا