زانیاری نوێ لەسەر ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیا ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاند، لە ئێستادا روسیا خاوەنی %70ی ئەو هێزە شەڕکەرانەیە کە بەشی داگیرکردنی ئۆکرانیا دەکەن، بڕیاریشە چەند کەتیبەیەکی تاکتیکی بنێرێتە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا.

ئەو دوو بەرپرسە کە داوایان کرد ناویان بڵاونەکرێتەوە ئاشرایان کرد، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی کەتیبە تاکتیکییەکانی ناوچە سنوورییەکان لە 60 بۆ 83 کەتیبە زیادیان کردووە و لە ئێستاشدا 14 کۆمەڵەی دیکەش دەگوازرێنەوە.

لەبارەی کاتی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە ئەو دوو بەرپرسە وتیان: پێشبینی دەکرێت تا 15ی ئەم مانگە، زەوی ئەو ناوچانە بگاتە لوتکەی بەستن، ئەمەش رێگە بە یەکە سەربازییەکانی روسیا دەدات بپەڕنەوە.

سەرباری ئەوەی روسیا هەستاوە بە کۆکردنەوەی 100 هەزار سەرباز لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە بەنیازی داگیرکردنی ئۆکرانیا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا