تی سی ئێڵ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

تی سی ئێڵ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی تی سی ئێڵ30 ڤی فایف جی ڕاگەیاند و چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەری ئامێرە زیرەکەکانی دیکەی بازاڕە جیهانیەکان بکات.

مۆبایلی تی سی ئێڵ30 ڤی فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە دووریەکەی(165.9/76/9) ملیمە، کێشەکەی 200 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 395 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کـامێرای سەرەکی لە بەشی پشتەوە بەدیقەی(2+5+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا